١٠ تشرینی یەکەم ٢٠٢٠ - ١٢:١٦
حەشدی شەعبی دەشتی نەینەوا چۆڵ دەکات

ئەندامێکی پارتی ڕایگەیاند کە هێزەکانی شەبەک سەر بە حەشدی شەعبی لە دەشتی نەینەوا دەکشێنەوە.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ لە بەغدا یەوم، عماد باجلان لەو بارەوە وتی: بڕیاری دوور کەوتنەوەی حەشدی شەعبی لە دەشتی نەینەوا هەنگاوێکی باش و گرینگ بوو کە لەلایەن ئۆپراسیۆنی هاوبەشەوە گیرا کە بەستێن بۆ جێگیر کردنی هێزەکانی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگری عێراق لە هەموو ناوچەکان لەوانە مەندەلی تا مەخموور لەوانە دەشتی نەینەوا خۆش دەکات تا ئاسایشی ئەو ناوچەگەلە بە تواوەتی دابین ببێت.

باجلان زیادی کرد: کشانەوەی حەشدی شەعبی بۆشایی ئاسایش دروست ناکات چونکوو سوپای عێراق و پێشمەرگە جێیان دەگرنەوە.

ناوبراو سەبارەت بە هێرش بۆ سەر فڕۆکەخانەی هەولێریش وتی: لەشکەری ٣٠  بەرپرسی پاراستنی  ناوچەکە بووە و بە پێی بەڵگەکان دەرکەوت کە خۆی هۆکاری هێرش بۆ سەر فڕۆکەخانەی هەولێر نەبووە بەڵام نەیشتوانیوە هۆکارەکانی ئەو هێرشەش بدۆزێتەوە. چونکوو ناوچەی هاویشتنی ئەو مووشەکانە، لە ژێر کۆنترۆڵی ئەو لەشکرە بووە.